کوردستانی
دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان گۆڕانکاری بەسەردا دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی رایدەگەیەنێت سەرجەم ئامادەکارییەکان کراوە بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی شەشی هاوڵاتییان، ئاماژەی بەوەشکرد لەگەڵ دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی شەش ئەو مادانەش دابەش دەکرێن کە زیادکراون.
شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا دابەشکردنی برنجی مانگی 2 بەردەوامی هەیە بەسەر هاوڵاتییاندا".
ئاماژەی بەوەشکرد "سەرجەم ئامادەکارییەکان کراوە بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی شەشی هاوڵاتییان چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستانین بۆ دەست بە دابەشکردنی".
بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "لەگەڵ دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی شەش ئەو مادانەش دابەش دەکرێن کە زیادکراون وەک، دۆشاو و فاسۆلیا و نیسک".
س.س

بیروڕا