گێتی
تورکیا ڤاکسینی تایبەت بە خۆی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تورکیا ئاشکرایکرد تەندروستیی وڵاتەکەی ڤاکسینێکی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەمهێناوە، سەرۆک کۆماری تورکیا خۆی ناو بۆ ڤاکسینەکە دیاریدەکات و بەمزووانە دەست بە بەکارهێنانی دەکرێت.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە تەندروستیی وڵاتەکەی توانیویانە ڤاکسینێک دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەمبهێنن، هەروەها ڤاکسینەکە لەسەر ژمارەیەک خۆبەخش تاقیکراوەتەوە و کاریگەری ئەرێنی هەبووە لەسەر ڤایرۆسەکە.
ئاماژە بەوەشکراوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری توركیا ناو بۆ ڤاکسینەکە دیاریدەکات و ناوی دەنێت ڤاکسینی دژە کۆرۆنای تورکۆڤاج، هەروەها بەمزووانە دەست بە بەکارهێنانی دەکرێت.

پ.ح