گێتی

راپرسییەك: داخستنی هەدەپە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی دەنگەكانی ئەردۆغان

مەودا میدیا - سلێمانی |


راپرسییەك: داخستنی هەدەپە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی دەنگەكانی ئەردۆغان
مەودا میدیا-

كۆمەڵگەی توركی سەرقاڵە بە گفتوگۆكردن لەبارەی دۆسییەی داخستنی پارتی دیموكراتی گەلان- هەدەپە كە لەئێستادا دادگای دەستووریی لە توركیا گفتوگۆی لەبارەوە دەكات، بەشێك لە خەڵك و چاودێرانی سیاسی لەو وڵاتەش دەڵێن داخستنی هەدەپە نابێتە هۆی كەمبوونەوەی دەنگەكانی، بەڵكو بە نزیكەیی دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی رێژەی 5%ی دەنگی كوردانی پارتی داد و گەشەپێدان- ئەكەپە.

ئەوزەر سنجار، سەرۆكی دامەزراوەی میترۆپۆل بۆ راپرسی دەڵێت "ئاماژەكانی داخستنی پارتی دیموكراتی گەلان ئەوە دەردەخەن ئەگەری هەیە پارتی داد و گەشەپێدان، 5%ی دەنگدەرانی كوردی لەدەستبدات ئەمە لەكاتێكدا ئەكەپە هەموو هەوڵێكی بۆ ئەوەیە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا سەربكەوێت".

دادگای دەستووریی توركیا بەكۆی دەنگی ئەندامەكانی یاداشتی داواكاریی داخستنی پارتی دیموكراتی گەلان- هەدەپەی پەسند و وەرگرت كەوا لەلایەن داواكاری گشتی ئەو وڵاتەوە پێشكەشیان كرابوو.

سەرۆكی دامەزراوەی میترۆپۆل بۆ راپرسی ئەوەشی وتووە "باوەڕناكەم رەجەب تەیب ئەردۆغان ویستی داخستنی هەدەپەی هەبێت".

لەلایەكی دیكەوە راپرسییەكان ئەوە دەردەخەن 60%ی دەنگدەرانی ئی پارتی كە میرال ئاكشنەر سەرۆكایەتی دەكات و پارتێكی نەتەوەیی پشتیوانیی داخستنی هەدەپە دەكەن.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان