گێتی

ئەو پۆلیسەی جۆرج فلۆیدی خنکاند دادگاییکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو پۆلیسەی جۆرج فلۆیدی خنکاند دادگاییکرا
مەودا میدیا-

دادگای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزای یاسایی ئەو پۆلیسەیدا کە بە ئەژنۆ هاوڵاتییەکی رەش پێستی خنکاند، پۆلیسەکە لەکاتی دادگاییکردندا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی فلۆید کرد، کوشتنی فلۆید کاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێنا لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەمەریکا.

دادگای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزای 22 ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەر دێریک شەوڤین، ئەو پۆلیسەی ساڵی رابردوو پیاوێکی رەش پێستی بەناوی جۆرج فلۆید، دەستبەسەرکرد و لەژێر ئەژنۆی گیانی لەدەستدا، ئەمەش کاردانەوەی توندی لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەمەریکا دروستکرد و بزووتنەوەی رەش پێستەکان داوای سزادانی پۆلیسەکەیان دەکرد.
 
لەکاتی دادگاییکردندا شەوڤین ئەو پۆلیسەی بووە هۆی گیانلەدەستدانی فلۆید، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی ناوبراوکرد، بڕیارە لە مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو سێ پۆلیسی دیکە کە لە شوێنی رووداوەکە ئامادەبوون، لەسەر کەیسی فلۆید دادگایی بکرێن.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال