گێتی

ترەمپ نوێترین لێدوانی بڵاوکردەوە و هەڕەشە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترەمپ نوێترین لێدوانی بڵاوکردەوە و هەڕەشە دەکات
مەودا میدیا-

سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەڕەشەی ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەکات، سوورە لەسەر ئەوەی بیسەلمێنێت ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتییدا کراوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 26ی حوزەیرانی 2021 لە کلیڤلاند بە ئامادەبوونی لایەنگرانم خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین، هەروەها لە رۆژی 3ی تەمموز لە فلۆریدا جارێکی دیکە خۆپیشاندا دەکەین، دژی دەسەڵاتی ئێستای وڵات".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بێگومان ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتییدا کراوە و سوورم لەسەر ئەوەی دەیسەلمێنم، کاتی هەڵبژاردنی ئەلیکترۆنی پرۆسەکە لەژێر کۆنترۆڵدا نەبوو، ئەگەر ئەو کارتانە لەناو ببرێن، هەڵبژاردنەکە بەبێ ساختەکاری بەڕێوەدەچێت".

ئەمەش دوای ئەوەدێت سەرەتای ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بەڕێوەچوو، هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن تاکە رکابەری یەکدی بوون بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی، دواتر لە ئەنجامەکاندا بایدن توانی زۆرینەی دەنگەکان بەدەست بهێنێت و ببێتە سەرۆکی نوێی ئەمەریکا و کۆتایی بە دەسەڵاتی سەرۆکایەتیی ترەمپ بهێنێت.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب