گێتی
ئەردۆغان بە گەندەڵی بێتاقەت نابێت، بەڵام بە میوزیک بێتاقەت دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک کۆماری تورکیا کۆتایی بە رێکارەكانی تایبەت بە کۆرۆنا هێنا و رایگەیاند ئەوە گۆرانی و میوزیك و ئاهەنگەكانی شەوان ناگرێتەوە، ئەوەش كاردانەوەی زۆری نەرێنی بەدوای خۆیدا هێنا و جگە لە هونەرمەندان حزبەكانی ئۆپۆزیسیۆنیش لێی هاتنە دەنگ.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا وتی " لە رۆژی 1ی تەمووزەوە سنووردارییەکانی هاتوچۆ بە تەواوەتی هەڵدەگرین، ئاهەنگی میوزیکیش لەدوای 12ی شەوەوە قەدەغەیە".
سەبارەت بە هۆكاری قەدەغەكردنی ئاهەنگی میوزیكی شەوانە، سەرۆك كۆماری توركیا وتی "بمانبوورن؛ هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە شەوانە کەسانی دیکە بێزار بکات".
ئەردۆغان بە میوزیك بێتاقەت دەبێت
لە یەكەم كاردانەوەی ئەو لێدوانەی ئەردۆغاندا، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری- جەهەپە رەخنەی توندی لێگرت و داواشی لە هونەرمەندان و میوزیكژەنان كرد بێدەنگ نەبن و بێنە سەرشەقام لە دژی ئەو بڕیارە ناڕەوایە.
کەمال کڵچدار ئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە وتی "ئەردۆغان بە گەندەڵی بێتاقەت نابێت، بەڵام بە میوزیک بێتاقەت دەبێت"، ئاماژەی بەوەشكرد "ئەردۆغان بە میوزیک بێتاقەت بووە، باشە ئەی برادەر، تۆ دابەستەی وەهات هەیە کە دوو مووچە وەردەگرێت، بۆچی بەوە بێتاقەت نابیت، بەڵام میوزیک بێتاقەتت دەکات. ئەمە مێشک قبووڵی ناکات بێتاقەتی بە تاڵانبردنی دەوڵەت نابیت، بێتاقەتی ئەو سیاسەتوانە نابێت کە مانگانە 10 هەزار دۆلار وەردەگرێت، بەڵام بە میوزیک بێتاقەت دەبیت".
عەلی باباجانیش توڕە بوو
عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتن بەتوندی وەڵامی ئەو لێدوانەی ئەردۆغانی دایەوە و وتی "ئێوە چی کێشەیەکتان لەگەڵ هونەرمەندان هەیە؟ ئەوان زۆرترین کاریگەریی کۆرۆنایان لەسەر بوو. توانیتان چارەسەری دەردی یەکێکیان بکەن؟ چەندیان دەستیان چووە گیانی خۆیان و کۆتاییان بە ژیانیان هێنا".
گۆرانی قەدەغە ناكرێت
هونەرمەند مەحسون قرمزی لەو هونەرمەندایە بەتوندی وەڵامی رەجەب تەیب ئەردۆغانی دایەوە و وتی ناكرێت گۆرانی قەدەغە بكرێت.
قرمزی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسی "ناکرێت لەسەر بنەمای فكری، پارتێک گۆرانی قەدەغە بکرێت. ئێوە وازبهێنن لە یاریکردن بە ژیانی هونەرمەندان. پشتیوانی لەو هونەرمەندە بە شەرەفانە دەکەم کە لەبەرئەوەی ناتوانن بژێو دابین بکەن خۆیان دەکوژن، ئێمە لێت نابوورین".
خ.غ