گێتی
ماچێک کۆتایی بە دەسەڵاتی وەزیرێک دەهێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری تەندروستیی بەریتانیا دەستلەکارکێشایەوە هۆکارەکەشی بۆ بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک دەگەڕێتەوە کە تیادا وەزیری تەندروستی ماچی یاریدەدەرەکەی دەکات.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەکانی بەریتانیا بێت، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 26ی حوزەیرانی 2021 مات هانۆک, وەزیری تەندروستیی بەریتانیا لە ژێر فشاردا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند.
ئەم دەستلەکارکێشانەوەیەش دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک دێت کە لەناو بینای وەزارەتی تەندروستی تۆمارکراوە کە وەزیری تەندروستی ماچی جینا كولادانجیلوی، یاریدەدەری دەکات لەکاتی دەوامی فەرمیدا، ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوە و ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا فشاریان لە وەزیر کرد کە دەستلەکاربکێشتەوە.
س.س