گێتی
سوپای پاسداران: ئامادەین ڤاکسینە نوێیەکەمان بۆ ئەمەریکا بنێرین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرهەمهێنانی ڤاکسینێکی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند، هاوکات ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ ناردنی ئەو ڤاکسینە بۆ ئەمەریکا، لە ئەگەری کەمبوونی ڤاکسین بۆ هاوڵاتییانی ئەمەریکا.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە سوپای پاسداران بەرهەمهێنانی ڤاکسینێکی نوێی بەناوی "نورا" راگەیاندووە و لەلایەن تەندروستیی وڵاتەوە پەسەندکراوە، سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەکردووە "ئێمە لە هەنگاوەکانمان بەرەو پێشەوە ناوەستین، گەلەکەمان بەرهەمەکەی وەردەگرن".
هاوکات باسی لەوەشکردووە سوپای پاسداران رایانگەیاندووە "ئامادەین ئەمەریکا پێویستی بە هەر بڕێک ڤاکسین هەبێت بۆیان بەرهەمبهێنین و پێیانبدەین، ئەگەر ئەو وڵاتە کەموکوڕی لە ژمارەی پێویستیی ڤاکسین هەبێت".

پ.ح