کوردستانی

سبەینێ پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پرسی مووچە کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پرسی مووچە کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-


سبەینێ پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پرسی مووچە و بەردەوامی لێبڕین کۆدەبێتەوە و چەند وەزیرێکیش ئامادەی دانیشتنەکە دەبن، لە نێویاندا هەریەک لە وەزیرانی دارایی و ئابووری و سامانە سروشتییەکان بەشدار دەبن و روونکردنەوە دەدن.

سەبارەت بە دانیشتنەکەی سبەینێ دووشەممە 28ی حوزەیرانی 2021 مەودا میدیا پەیوەندی کرد بە گوڵیزار رەشید، جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان و رایگەیاند "سبەینێ پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پرسی مووچە و داهات و بەردەوامی لێبڕینی مووچە و رەوانەکردنی پارە لەلایەن بەغداوە کۆدەبێتەوە و گفتوگۆی لەبارەوە دەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆبوونەوکەی سبەینێدا چەند وەزیرێک بەشداری دانیشتنەکە دەکەن، بەتایبەت ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و کەمال ئەترووشی، وەزیری سامانە سروشتییەکان ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن و روونکردنەوە دەدەن".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan