کوردستانی

شەپۆلێکی گەرما و خۆڵبارین دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی گەرما و خۆڵبارین دەستپێدەکات
مەودا میدیا-

شەپۆلێکی گەرما و خۆڵباریان ناوچەکانی عیراق بە گشتیی و هەندێک ناوچە بەتایبەتیی دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە، خێرایی با ئاسایی دەبێت و ئاسمانی شارەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت.

سیروان میرزا، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە چەند رۆژی داهاتوو شەپۆلێکی گەرما روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق دەکات، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو زۆر بەرزدەبنەوە، پێشبینی دەکرێت لە هەندێک ناوچە بچێتە 48 پلەی سەدی، هەروەها شەپۆلێکی خۆڵبارین شارەکانی باشووری عیراق بە تایبەتی دەگرێتەوە و کەمتر روو لە هەرێمی کوردستان دەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "خێرایی با ئاسایی دەبێت و ئاسمانی شارەکان ساماڵ دەبێت، لەهەندێک ناوچەی شاخاویی پەڵە هەور دەبێت".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan