کوردستانی

بەهای دۆلار بەراورد بە بەرەبەیانی ئەمڕۆ زیاتر دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهای دۆلار بەراورد بە بەرەبەیانی ئەمڕۆ زیاتر دابەزی
مەودا میدیا-

بەهای دراوی دۆلاری ئەمەریکی بەراورد بە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بازارەکانی هەرێمی کوردستاندا زیاتر دابەزی، ئێوارەی ئەمرۆ ساتی داخستنی بازار بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی بڕی 250 دینار لە بەهاکەی هاتە خوارەوە و بوو بە 147 هەزار و 500 دیناری عیراقی.

محەمەد رەزا، لە نووسینگەی جیهانی نرخ بەهای دراوەکانی بە مەودا میدیا راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد بەهای دۆلار زیاتر دابەزیوە، باسی لەوەشکرد "هۆکاری دابەزینی بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بانکی ناوەندی بڕێکی زیاتر دراوی دۆلاری خستووەتە بازاڕەکانەوە".

بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی بە 147 هەزار و 500 دینارە.

بەهای 100 پاوەن 203 هەزار دینارە.

بەهای 100 یۆرۆ 175  هەزار دینارە.

بەهای 100  هەزار تمەنی ئێرانی بە 6 هەزار دینارە.
 
پ.ح
Qaiwan
Qaiwan