کوردستانی

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان تاوتوێی لێبڕینی مووچە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان تاوتوێی لێبڕینی مووچە دەکات
مەودا میدیا-

پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پرسی مووچە و بەردەوامی لێبڕین کۆدەبێتەوە، هاوکات هەریەک لە وەزیرانی دارایی و ئابووری و سامانە سروشتییەکان بەشدار دەبن و روونکردنەوە دەدن.

ئەمڕۆ دووشەممە 28ی حوزەیرانی 2021 پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پرسی مووچە و داهات و بەردەوامی لێبڕینی مووچە و رەوانەکردنی پارە لەلایەن بەغداوە بەمەبەستی خەرجکردنی مووچە کۆدەبێتەوە و گفتوگۆی لەبارەوە دەکات.

لە کۆبوونەوکەدا چەند وەزیرێک بەشداری دانیشتنەکە دەکەن، بەتایبەت ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و کەمال ئەترووشی، وەزیری سامانە سروشتییەکان ئامادە دەبن و روونکردنەوە دەدەن.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan