عیراقی
ئەمەریکا و ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر حەشدی شەعبی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا درەنگانی شەوی رابردوو هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر پێگە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە عیراق و سوریا، هاوکات سەرچاوە ئەمنییەکانی عیراق ئاشکرایانکردووە، ئیسرائیل پێگەکانی حەشدی شەعبی لە سوریا بۆردومان کردووە لەڕێگەی فڕۆکە جەنگییەکانەوە.
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا پنتاگۆن لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە درەنگانی شەوی رابردوو بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە عیراق و سوریا کە بە "نزیک لە ئێران" ناوی بردوون، هێرشەكانی ئەمەریکا گەنجینەی چەك و چەند پێگەیەكی دیكەی میلیشیا چەكدارەكانی بە ئامانجگرتووە لە سەر سنووری عیراق و سوریا کە لەلایەن گرووپەكانی حیزبوڵڵا و سەید شوهەداوە بەكارهاتوون.

سەرچاوە ئەمنییەکانی عیراق ئاشکرایانکرد هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل پێگەکانی حەشدی شەعبی لە سوریا بۆردومانکردووە، لەنزیک شاری قائیم، لای خۆشییەوە چەکدارانی حەشدی شەعبی کوژرانی پێنج چەکداری لە ئەنجامی هێرشەکاندا راگەیاند.
پ.ح
پ.ح