کوردستانی

بەهۆی شکانی بۆرییەوە ئەم گەڕەکانە بێ ئاو دەبن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی شکانی بۆرییەوە ئەم گەڕەکانە بێ ئاو دەبن
مەودا میدیا-

بەهۆی شکانی بۆری ئاوی ئیفراز بەشێکی گەڕەکەکانی شاری هەولێر بێ ئاو دەبن، بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەکات، دەست بە بەکارهێنانی ئاوەوە بگرن تا کێشەکە چارەسەر دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 28ی حوزەیرانی 2021 لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە بەهۆی شکانی بۆری ئاوی ئیفراز 3، %40ی گەڕەکەکانی شاری هەولێر بێ ئاو دەبن کە بریتین لە گەڕەکەکانی باداوە، فەرمانبەران، زانکۆ، ئیسکان و ژمارەیەک گەڕەکی دیکە کە دەکەونە باکوور و رۆژئاوای شاری هەولێر.

ئاماژە بەوەشکراوە "داوا لە هاوڵاتییان دەکەین دەست بە ئاوەوە بگرن و پارێزگاری لە بەفیڕۆدانی ئاو بکەن، تا کێشەکە چارەسەر دەکرێت".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan