کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە ناحیەی مەدان لە سنووری گەرمیان شۆفێرێک گیانی لەدەستدا، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "لەسنوری ناحیەی مەدان رووداوێکی هاتوچۆ لەجۆری پێکدادان لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و مینی پاسێک روویدا، رووداوەکەش لەنێوان گوندی هۆرێن و ناحیەی مەیداندا روویداوە کە ماتوڕسکیلەکە و مینی پاسەکە بەئاراستەی ناحیەی مەیدان رۆشتوون، لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا.
ئاماژە بەوەشکراوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە و بەردەوام دەبێت.

پ.ح