کوردستانی

"من وەک کازم فاروق لە پەرلەمان نیم من نوێنەری 200 هەزار دەنگم"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"من وەک کازم فاروق لە پەرلەمان نیم من نوێنەری 200 هەزار دەنگم"
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد "بەداخەوە ئەمڕۆش رێگریم لێکرا بەشداری دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان بم، دەبێت سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکەی داوای لێبوردن لە خەڵک بکەن، با لە کۆبوونەوەی داهاتوو خۆیان بێن و راستەوخۆ پێم بڵین مەیە ژوورەوە، ئەوکات من پێیان دەڵێم کە کێ بۆی نییە بچێتە ژوورەوە، من نوێنەری 200 هەزار دەنگم".

سەبارەت بەوەی بۆ جاری هەشتەم رێگری لێکرا بەشدای دانیشتنەکانی پەرلەمان ببێت کازم فاروق، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە بەهیچ جۆرێک داوای لێبوردن لە کەسانێک ناکەین کە دزیان لە خەڵک کردووە و مووچەی خەڵکیان بڕیوە، بەداخەوە ئەمڕۆش رێگریم لێکرا بەشداری دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان بم، من وەک کازم فاروق لە پەرلەمان نیم، بەڵکو من نوێنەری 200 هەزار دەنگم".

ئاماژەی بەوەشکرد "با لە دانیشتنی داهاتوو سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکەی خۆیان بێن رێگریم لێبکەن و بلێن مەیە ژوورەوە، ئەوکات من پێیان دەڵێم کە کێ بۆی نییە بچێتە پەرلەمانی کوردستان".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

زەویی باتڵاخ

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان