کوردستانی

مووچەی مانگێکی مامۆستایانی وانەبێژ خەرجدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی مانگێکی مامۆستایانی وانەبێژ خەرجدەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچە مانگێکی مامۆستایانی وانەبێژ دەرکردووە، سەرجەم رێکارەکان تەواوبوون و تەنها وەرگرتنی پارەکە ماوە.

بەپێی زانیارییەکان وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی یەکی 2021ی مامۆستایانی وانەبێژ دەرکردووە.
 
رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەکە تەواوبوون و تەنها ئەوە ماوە کە بەڕێوەبەرایەتییەکان بچن لە گەنجینەکان پارەکە وەربگرن.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan