کوردستانی

روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی ئاسایشێک لە بازگەی ئاسایشی بان مەقان، رایدەگەیەنێت ئەو ئاسایشە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "بەداخەوە ئەمڕۆ دووشەممە 28ی حوزەیرانی 2021 کاتژمێر 10:25 خولەکی بەیانی کۆمیسەری پلە شەش (فەرهاد سەلاح مستەفا)  کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیمان لە بازگەی ئاسایشی بان مەقان لەنزیک بازگەکە کۆتای بەژیانی خۆی هێنا".

ئاماژە بەوەشکراوە "سەبارەت بە رووداوەکە خۆکوژی بووە و ناوبراو مۆڵەتی ئاسایی بوەو لەئەرکدا نەبووە، ئەو چەکەشی کە خۆی پێکوشتوە خاوەنداریەتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کارمەندەکە و میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوایی سلێمانی نییە 

ئەوەشخراوەتەڕوو "بە فەرمانی بەڕێز دادوەری دادگەیی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ لە پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە لێکۆڵینەوە
 لەو بارەیەوە بەردەوامە، ناوبراو دانیشتووی شاری کەرکوکە و خێزاندارەو موالیدی 1977ە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

زەویی باتڵاخ

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان