کوردستانی

پەیامی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی پەسەندکردنی بڕیاری شەش ساڵ زیندانی سزادراوانی بادینان

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەیامی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی پەسەندکردنی بڕیاری شەش ساڵ زیندانی سزادراوانی بادینان
مەودا میدیا- 

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق پەیامێکی بڵاوکردەوە لەبارەی پەسەندکردنی بڕیاری شەش ساڵ زیندانیکردنی دەستگیرکراوانی بادینان و رایدەگەیەنێت ئەنجامدانی چاكسازیی لە دامودەزگاكانی سیستەمی دادوەری لەوپەڕی پێویستیدایە.

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق لە جریوەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر "ئەنجامدانی چاكسازیی لە دامودەزگاكانی سیستەمی دادوەری لەوپەڕی پێویستیدایە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بەداخەوە بڕیارەكەی دوێنێی دادگای تێهەڵەچوونەوەی هەولێر دەرخەری ئەو راستییەیە، كە ئەنجامدانی چاكسازیی لە دامودەزگاكانی سیستەمی دادوەری لەوپەڕی پێویستیدایە لە هەرێمی كوردستان بۆ پێشتگرتن لەم جۆرە بڕیاردانە چەوتی بڕباردان لە ئاییندەدا".

دوێنێ یەکشەممە 27ی حوزەیرانی 2021 دادگای تێهەڵچوونەوەی هەرێم بڕیاریدا بە جێبەجێکردنی سزای شەش ساڵ زیندانیکردن بۆ دەستگیرکراوانی بادینان و بەمەش تەواوی تانەکان رەتکرانەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

زەویی باتڵاخ

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان