کوردستانی

لەبارەی وەرگرتنی پارەی ژینگە لەکاتی بەناوکردنی ئۆتۆمبێلەوە روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی وەرگرتنی پارەی ژینگە لەکاتی بەناوکردنی ئۆتۆمبێلەوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

به‌ڕێوبه‌ری ده‌سته‌ی ژینگه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه‌ رایدەگەیەنێت ئاگادارنین ئەو پارەیەی بەناوی ژینگه‌وه‌ وه‌رده‌گرێت بۆ چ مه‌به‌ستێك‌و چۆن خەرج ده‌كرێت، ئاماژەی بەوەشکرد هەوڵمانداوە سەوزایی سلێمانی لە وشکبوون بپارێزین.

دیار شێخ غه‌ریب‌، به‌ڕێوبه‌ری ده‌سته‌ی ژینگه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه‌ بە رۆژنامەی بازرگانی‌ و پیشەسازی سلێمانی سەبارەت بە وەرگرتنی پارەی ژینگە لەکاتی بەناوکردنی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ راگەیاندووە " ئاگادارین له‌وه‌ی پاره‌ به‌ناوی ژینگه‌وه‌ وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام بۆ چ مه‌به‌ستێك‌ و چۆن خەرج ده‌كرێت ئاگادار نین".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئه‌و باخچه‌و بلوارانه‌ لەلایه‌ن شاره‌وانی سلێمانییه‌وه‌ دروستكراون، بێگومان ئه‌وان  پێوسته‌ به‌دواداچونی بۆ بكه‌ین، ئێمه‌ له‌ رووی ژینگه‌یەوه‌ هه‌وڵمانداوه‌ به‌ زووترین كات وه‌زاره‌تی دارایی بڕێك پاره‌ بۆ ئاودانیان ته‌رخان بكات، تاكو ئه‌و رووبه‌ره‌ سه‌وزاییانه‌ له‌وشكبوون بپارێزین".

به‌ڕێوبه‌ری ده‌سته‌ی ژینگه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه‌ وتی "به‌داخه‌وه‌ ساڵانه‌ دوا ده‌كه‌وێت كه‌ موافه‌قه‌تیشی له‌سه‌ر ده‌كرێت وشك بوون له‌تونێتیدا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

زەویی باتڵاخ

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان