کوردستانی

کۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتی وردبینیکراوی کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتی وردبینیکراوی کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانی لە چوارچێوەی پرۆسەی وردبینی سەربەخۆیی كەرتی نەوت و گاز راپۆرتی چارەكی چوارەمی ساڵی 2020ی تایبەت بە داتا و زانیاری نوێ لەبارەی هەناردەكردن، بەكاربردن، خەرجی و داهاتەكانی نەوت لە 1ی تشرینی یەكەمی 2020 تا 31ی كانوونی یەكەمی 2020 بڵاوكردەوە.

كۆمپانیای (دیلۆیت) ی جیهانی سەبارەت بەوردبینی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان – عیراق راپۆرتێکی نوێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "هەرێم بەردەوام دەبێت لەسەر كاركردن بۆ برەودان و دەوڵەمەندكردنی راپۆرتەكانی وردبینی و پێداچوونەوە بە پشتبەستن بە سەرنج و پێشنیازی لایەنە پەیوەندیدارەكان و لەناویشیاندا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی".

ئاماژە بەوەشکردووە "لە چوارچێوەی پڕۆژەی وردبینی سەربەخۆی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان و وەك بەشێك لە دەستپێشخەری تایبەت بە شەفافییەت لە بەرنامەی كاری ئەنجومەنی وەزیران، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بەردەوامی هەڵسەنگاندن بۆ ئاشكراكردنی زانیاری سەربار دەكات بۆ پەرەپێدانی شەفافییەت لە بواری كەرتی نەوت و گاز, بەمجۆرە، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2017ەوە بە بەردەوامی راپۆرتەكانی وردبینیكردنی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان پشتڕاستكراوە لەلایەن كۆمپانیای (دیلۆیت)ەوە بۆ رای گشتی بڵاو دەكاتەوە. وە لە ساڵی (2019)ەشەوە داتا و زانیاری پێشكەش كردووە دەربارەی ڕەسیدی پێشەكیدراو بە هەرێمی كوردستان كە قەرزاری كڕیارەكانی نەوتە. لە ساڵی 2020دا ئاشكراكردنی زانیارییەكان فراوان كران و هاوتاكردنی داتاكانی نێوان بەرهەمهێنان و هەناردەكان و بەكاربردنی ناوخۆشی گرتەوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت لەسەر كاركردن بۆ برەودان و دەوڵەمەندكردنی ڕاپۆرتەكانی وردبینی و پێداچوونەوە بە پشتبەستن بە سەرنج و پێشنیازی لایەنە پەیوەندیدارەكان، لەناویشیاندا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، سەرەڕای كاركردن بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەكانی چاودێری و وردبینی هەرێمی كوردستان بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆییە ناوخۆییەكانی بواری وردبینیی كەرتی نەوت و گاز و حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی پابەندبوونی خۆی دەكاتەوە لە بەرامبەر هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كە بەردەوام دەبێت لەسەر وردبینی و پێداچوونەوەی سەربەخۆ بۆ سێكتەری نەوت و گاز بە هەموو پرۆسە و بەشەكانییەوە".

لەم لینکەوە دەتوانن خوێنەری دەقی راپۆرتی دیلۆیت بن


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

زەویی باتڵاخ

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان