کوردستانی
رووداوێکی هاتوچۆ قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا له شه‌قامی شه‌هیدانی ناحیه‌ی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی راپەڕین کەسێك گیانی لەدەستدا و کەسێكی دیکەش برینداربوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ئیداره‌ی راپه‌ڕین رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 28ی حوزەیرانی 2021 كاتژمێر 7:00 رووداوێكی هاتوچۆ له شه‌قامی شه‌هیدانی ناحیه‌ی حاجیاوا روویدا له‌نێوان سێ ئۆتۆمبێلی جۆره‌كانی (نیسان، تۆیۆتا، بی ئێم)، له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌ش شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری نیسانەکە گیانی لەدەستدا و شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتاش برینداربوو".
هاتوچۆی راپه‌ڕین ئاماژەی بەوەشکردووە "هێڵكاری بۆ رووداوه‌كه كراوه و هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ پابه‌ندنه‌بونی شۆفێران به یاساكانی هاتوچۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه".
س.س