کوردستانی

بڕیار لەسەر بە قەزابوونی دوو ناحیە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار لەسەر بە قەزابوونی دوو ناحیە دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبێتەوە بە مەبەستی دەنگدان لەسەر بە قەزابوونی هەردوو ناحیەی بازیان و ناحیەی حاجیاوای سەر بە پارێزگای سلێمانی.

زیاد حەمە رەزا، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە 29ی حوزەیرانی 2021 ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی 63یەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات".

لەبارەی کارنامەی کۆبوونەوەکە وتی "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دەنگ لەسەر بە قەزابوونی هەردوو ناحیەی بازیان و حاجیاوا دەدرێت، هەروەها ناوی دەنگ دەدرێت بە دروستکردنی کانی ئاسکانی سەر بە ناحیەی قەڵا لە قەزای کفری و گۆڕینی ناوی گوندی گورگە دەە بۆ سەرقەڵای عوزێر لە ناحیەی پیرەمەگرون".

زیاد حەمە رەزا ئەوەشی خستەڕوو "بە قەزابوونی ناحیەی بازیان و حاجیاوا سەرجەم رێکارە یاساییەکانی بڕیوە، دواتر هاتووەتە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەبەستی دەنگدان لەسەر بڕیارەکە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan