کوردستانی
وەزیری دارایی: ئێمه هاتووین به‌شێك بین له چاره‌سه‌ر نه‌ك به‌شێك بین له زیادكردنی كێشه‌كان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئه‌م سیستمه سیاسیه‌ی هه‌رێمی کوردستان به حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌بێت هه‌موومان هه‌وڵی پاراستنی بده‌ین، ئاماژەی بەوەشکرد ئه‌م مووچه زل و زه‌به‌لاحه‌ی بووه به ملی كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه، له كابینه‌ی هه‌شته‌م وه‌ریان گرتووه و له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌مانهێناوه.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا رایگەیاند " ئه‌م سیستمه سیاسیه‌ی هه‌رێمی کوردستان به حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌بێت هه‌موومان هه‌وڵی پاراستنی بده‌ین، ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێمه له ساڵی 1992 نزیكه‌ی 140.000 مووچه‌خۆری هه‌بوو و 84 ملیۆن دینار پاره‌ی مووچه بووه، به‌ڵام ئێستا ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ ملیۆنێك و 250 هه‌زار فەرمانبەر زیادیکردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "42%ی داهاتی نه‌وتمان بۆ ره‌وانه ده‌كرێت، 58%ی داهاته‌كه بۆ كۆمپانیاكان ده‌ڕوات، ئه‌م گرێبه‌سته‌ش نه ئێمه وه‌ك وه‌زیره‌كان و نه ئه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كردوویانه، پابه‌ندیه‌كانی حكومه‌ت له ساڵی 1992 بۆ ئێمه گواستراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێمه به‌رپرس نین".
ئەوەشی خستەڕوو "ئه‌م مووچه زل و زه‌به‌لاحه‌ی بووه به ملی كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه، ئێمه له كابینه‌ی هه‌شته‌م وه‌رمان گرتووه و له‌گه‌ڵ خۆمان نه‌مانهێناوه، ئێمه هاتووین به‌شێك بین له چاره‌سه‌ر نه‌ك به‌شێك بین له زیادكردنی كێشه‌كان بۆ خەڵک".
س.س