کوردستانی

هاوڵاتییەک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییەک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا
مەودا میدیا-

کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەدی شاری سلێمانی بە دەستڕێژی گولـلە هاوڵاتییەک کوژرا کە خاوەنی بەنزین خانەی شەنە لە هەمان گەڕەک.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەدی شاری سلێمانی بە دەستڕێژی گولـلە هاوڵاتییەک کوژرا کە خاوەنی بەنزینخانەی شەنە و هەر لەناو ئوتۆمبێلەکەیدا کوژراوە.

هەر بەپێ زانیارییەکانی مەودا میدیا، لەئێستادا هێزەکانی پۆلیس لە شوێنی رووداوەکەن بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و زانینی هۆکاری رووداوەکە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan