کوردستانی

دەستگیرکردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەر راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستگیرکردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەر راگەیەندرا
مەودا میدیا- 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌هێشتنى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەری راگەیاند، دەستیش بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گیراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئه‌مڕۆ لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، توانرا تۆمەتبارێك دەستگیر بکرێت كه‌ بازرگانیی بە مادەی هۆشبەرەوە دەکرد، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا، دەست بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر لە جۆرەکانی (تلیاك، کریستاڵ و جامایکا)دا گیرا، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر سێ جگه‌ره‌ى (حه‌شیش) و پایپێكى به‌كارهێنانى ماده‌ى هۆشبه‌ردا گیرا".

ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی 25ى مادە هۆشبەرەکان، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan