عیراقی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یاداشتی فراکسیۆنە کوردییەکان پشتگوێ دەخات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەدەچێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش رایدەگەیەنێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەنی نوێنەرانی عیراقدا هیچ پرسێکی تایبەت بە باسکردن لە لەشکرکێشی تورکیا و شەڕی پەکەکە و تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی تیادا نییە.
بەختیار شاوەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەنی نوێنەرانی عیراقدا هیچ پرسێکی تایبەت بە باسکردن لە لەشکرکێشی تورکیا و شەڕی پەکەکە و تورکیا لە ناوچەکانی سنووری هەرێمی کوردستانی تیادا نییە، بەڵام دەتوانرێت لەکاتی گفتوگۆکردندا باسی ئەو پرسە بکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد "فراکسیۆنە کوردییەکانی مانگی رابردوو یاداشتێکمان لەبارەی شەڕی تورکیا و پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کرد، بەڵام وەک دەزانین دەرکردنی هەر بڕیارێک لە عیراق قورسە".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەوەشی خستەڕوو "ئەم کێشەیە کێشەیەکی گەورەیە و پێویستی بە هەماهەنگی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراق هەیە بۆ وەستانەوە بەرانبەر بە تورکیا".
جێگای ئاماژەیە، شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە، ئەمەش بووەتە مەترسی بۆسەر دانیشتووانی ئەو ناوچانەو بەشێکیان ماڵەکانی خۆیان چۆڵکردووە، ئەوانەشی لەوێ دەمێننەوە بە ترسەوە ژیان بەسەر دەبەن.
س.س