کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا مێردمنداڵێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا مێردمنداڵێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای کەلار لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری پێکدادان مێردمنداڵێک گیانی لەدەستدا، لەئێستادا لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستیپێکردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی حوزەیرانی 2021 رووداوێکی هاتوچۆ روویدا کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا کە شۆفێرەکەی ژن بووە لە قەڵای شێروانەوە بە ئاڕاستەی فلکەی ناوشار هاتووە لەگەڵ پاسکیل سوارێکدا پێکیانداداوە و ئۆتۆمبێلەکە رۆشتووەتە سایدی بەرانبەر، پاسکیل سوارەکە مێردمنداڵێکە بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو مێردمنداڵەی گیانی لەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی 2009یە، هەروەها لەئێستادا لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

زەویی باتڵاخ

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان