عیراقی
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڕی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دیاریکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عیراق بڕی پارهی كارمهندانی سهر سندوقهكانی دهنگدانی دیاریكرد و ئاماژەی بەوەکرد، بڕی 250 هەزار دینار دهدرێته دهرچووانی زانكۆ و پهیمانگەکان، هاوکات بڕی 150 هەزار دینار و سوپاسنامەیەک دەدرێتە فەرمانبەرانی حکومەت.
ئەنجومەنی کۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا بڕی پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دیاریکردووە و بۆ دوو توێژی جیاواز دابەشیکردوون، بەمەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە بڕی پارەکە بەمشێوەیە، بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران بڕی 150 هەزار دینار و سوپاسنامەیەک دیاریکراوە و بڕی 250 هەزاریش بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان تەرخانکراوە.
پ.ح