گێتی

"تا من سەرۆکی ئەمەریکا بم رێگە بە ئێران نادەم ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"تا من سەرۆکی ئەمەریکا بم رێگە بە ئێران نادەم ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی"
مەودا میدیا-

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هۆشداری دەداتە کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئاشکرایکرد "تا من سەرۆکی ئەمەریکا بم و لەو پۆستەدا بم، هەرگیز رێگە نادەم ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، هەروەها ئەگەر ئیسرائیل لە ناوچەکەدا بوونی نەبووایە، ئێمە ئیسرائیلێکمان دادەمەزراند".

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پەیامیکدا رایگەیاند "ئێران دەیەوێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و هاوکات جموجۆڵەکانی لە ناوچەکەدا زیاد بکات، من ئەو پەیامە دەدەمە ئێران، تا من لە پۆستی سەرۆکایەتییدا بم، هەرگیز نابیتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و رێگر دەبم".

هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد "دەوڵەتی ئیسرائیل کاریگەرییەکەی زۆر باشی هەبووە لە ناوچەکەدا و ئەمەریکا هەمیشە بەڵێنەکانی بۆ ئیسرائیل راستییە و جەخت لە بەڵێنەکانی دەکاتەوە، ئەگەر ئیسرائیلێک لە ناوچەکەدا بوونی نەبووایە، خۆمان دانەیەکمان دادەمەزراند".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب