عیراقی

هەواڵێکی خۆش سەبارەت بە دابەزینی بەهای دۆلار

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش سەبارەت بە دابەزینی بەهای دۆلار
مەودا میدیا-

بانکی ناوەندی عیراق بەمەبەستی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار، بڕێكی زیاتر دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی زیاتری بەهای دراوی دۆلاری ئەمەریکی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار بەرانبەر بە 146 هەزار و 800 دیناری عیراقی بوو.

بانکی ناوەندی عیراق ئەمڕۆ سێشەممە 29ی حوزەیرانی 2021 لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە بڕێکی زیاتر دراوی دۆلاریان فرۆشتووە بە بازاڕەکان بەجۆرێک رێژەکەی دەکاتە %9.22 ئەمەش بەرزترین ئاستە لەماوەی رابردوودا تۆمار کرابێت، بڕی 237 ملیۆن و 968 هەزار دۆلارییان خستووەتە بازاڕەکانەوە، یەک دۆلار بەرانبەر بە یەک هەزار و 460 دینار فرۆشراوە.

دڵشاد رەئوف، شارەزای بواری ئابووری بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەگەر بانکی ناوەندی بەردەوام بێت لەوەی بڕێکی زیاتر بخاتە بازاڕەکانەوە، گۆڕانکاری بەسەر بەهای دۆلاردا دێت و بەهاکەی زیاتر دادەبەزێت، ئەمەش لە رووی ئابوورییەوە زۆر سودی بۆ هەرێمی کوردستان و عیراق دەبێت، هیچ وڵاتێک دەست بۆ بێ بەهاکردنی دراوی فەرمی خۆی نابات".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بە 146 هەزار و 800 دینار بوو، لەماوەی چەند رۆژی رابردوو 100 دۆلار 150 هەزار دیناری تێپەڕاندبوو.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان