گێتی
كڵیچدار ئۆغڵو: گەورەترین دەوڵەتین بۆ سپیكردنەوەی پارە و ئەردۆغانیش حەرام خۆرە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری- جەهەپە جەختی لەوەكردەوە؛ توركیا لە سەردەمی پارتی داد و گەشەپێدان- ئەكەپە دا بە سەرۆكایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان بووەتە گەورەترین دەوڵەت بۆ "سپیكردنەوەی پارە" لەسەر ئاستی ئەوروپا.
كەمال كڵیچدار ئۆغڵو، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری- جەهەپە لە وتارێكیدا كە لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی پارتەكەی لە پەرلەمانی توركیا پێشكەشیكرد وتی "توركیا بە گەورەترین وڵات لەسەر ئاستی ئەوروپا لە سپیكردنەوەی پارەدا دادەنرێت، لە مێژووی توركیادا ئابڕووچوونی لەو شێوەیە نەبووە، بەكارهێنانی بە مادەی هۆشبەر، قوماركردن و بازرگانیكردن بە ژنانەوە، ئێمە هەموو شتێك قبوڵ دەكەین"، ئاماژەی بەوەشكرد "ئەوان حەرام دەخۆن".
سەرۆكی جەهەپە ئەوەشی روونكردەوە "لەئێستادا ناتوانرێت هیچ كارێك لە توركیا بەبێ پێدانی پارە ئەنجامبدرێت، كاری بازرگانی بەبێ بەرتیلدان ناكرێت، ئێستا حكومەتی توركیا مافیا فەرمانڕەوایی دەكات و دانیشتوانی كۆشكیش بە بەرتیل تێردەكرێن".
باسی لەوەشكرد "615 كیلۆ مادەی هۆشبەر لە بەندەری مێرسین دەستی بەسەردا گیراوە، 540 كیلۆی دیكە لە شاری ئیزمیتی توركیا، بەڵام كێ لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەوانەدا دەكات، خوا دەیزانێ؟ ئایا دەگونجێ ئەم ئابڕووچوونە قبوڵ بكەین".
خ.غ