عیراقی

خۆپیشاندەرانی عیراق دەرفێندرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆپیشاندەرانی عیراق دەرفێندرێن
مەوداپرێس-

رێکخراوی جیهانی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند خۆپیشاندەرانی عیراق لەلایەن گروپە ملیلیشیا چەکدارەکان لە بەغدا دەرفێندرێن. 

رێکخراوی جیهانی مافەکانی مرۆڤ "هیومان رایتس ۆوچ" لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە و رایگەیاند "دیاردەی رفاندنی خۆپیشاندەران لەلایەن گرووپ و میلیشیا چەکدارەکان لە بەغدا بەردەوامە".

ئاشکراشی کردووە "کە چارەنووسی حەوت خۆپیشاندەر و چالاکوانی رفێندراو لە بەغدا دیار نییە".

ئاماژە بەوەشکراوە "هێزە ئەمنییەکانی عیراقیش بەکەمتەرخەم لەبەرامبەر رفاندن و دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران لەلایەن گرووپ و میلیشیا چەکدارەکان تۆمەتبار دەکات".
Qaiwan
Qaiwan