کوردستانی
پەرلەمانی کوردستان بڕیار لەسەر لێبڕینی مووچە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پەرلەمانی کوردستان دوێنی دووشەممە 28ی حوزەیرانی 2021 سەبارەت بە پرسی مووچە و بەردەوامی لێبڕین و داهات بە ئامادەبوونی چەند وەزیرێکی حکومەت کۆبوونەوەکەیەکی زیاتر لە 18 کاتژمێری ئەنجامدا، پەرلەمانتارێک ئاشکرایکرد "لیژنەی دارایی و سامانە سروشتییەکان راسپاردەیەک سەبارەت بە لێبڕینی مووچە ئامادە دەکەن".
سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی رۆژی رابردووی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکان و چەند وەزیرێکی دیکە سەبارەت بە پرسی مووچە و لێبرین هاوڕێ مەلا ستار ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پەرلەمان و حکومەت پرسی مووچە و بەردەوامی لێبڕین و داهاتی نەوت و نانەوتی تاوتوێکرد، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لەلایەن لیژنەكانی دارایی و سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانەوە راسپاردەیەک سەبارەت بە لێبڕینی مووچە ئامادە بکرێت و دواتر پەرلەمان بڕیاری لەبارەوە بدات".

ئاماژەی بەوەشکرد "لیژنەکان ماوەی یەک هەفتەیان هەیە راسپراردەکە ئامادە بکەن تائەوەی لە کۆبوونەوەی داهاتوو بڕیار لەسەر لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران بدرێت".
پ.ح
پ.ح