کوردستانی
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دژی زیادکردنی دەوامی فەرامانبەران هاتە دەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دژی زیادکردنی دەوامی فەرمانبەران هاتنە دەنگ و رایانگەیاند "دەوامی تەواو بەرانبەر بە مووچەی تەواو، وە دەبێت 30 رۆژ جارێک مووچە دابەشبکرێت".
ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نووسراوێکدا کە واژۆیان کردووە و ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی پارێزگایان کردووە ئاماژە بەوەکراوە "نابێت داوای زیادکردنی دەوام لە فەرمانبەران بکرێت تا ئەوکاتەی دۆخی کۆرۆنا بەمشێوەی ئێستا بێت، دەبێت دۆخەکە تێپەڕێندرێت، یاخود ڤاکسین بدرێت بە سەرجەم فەرمانبەران".
ئاماژەیان بەوەشکردووە "دەوامی تەواو بەرانبەر بە مووچەی تەواوە، هەروەها
دەبێت 30 رۆژ جارێک دابەشبکرێت".

پ.ح