گێتی
لە دژی بەربەریەتی ئەردۆغان، هەدەپە داوای پێكهێنانی هاوپەیمانێتی دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان- هەدەپە رایگەیاند پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەكی دیموكراتی فراوان بۆ گۆڕینی سیستمی سیاسی داپلۆَسێنەری ئێستای توركیا پێویستە، ئەوەش دەڵێت هەدەپە ویستی ئەوەی هەیە سەركرایەتی ئەو هاوپەیمانێتییە بكات.
مێتحەت سینجار، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان ئەمڕۆ سێشەممە وتی "ئەو ماوەیەی ئێستا كە پارتە سیاسییەكانی توركیا پیایدا تێپەڕدەبن رێگەی كۆتایی ململانێی نێوان عەقڵیەتی تاكڕەویی و سەركوتكارە لەگەڵ عەقڵیەتێك كە یەكسانی و دادپەروەری و ئازادیی بۆ هەموو كەس دەوێت".
سەرۆكی هەدەپە ئەوەشی روونكردەوە "حكومەتی توركیا دۆزی كوردی قۆستووەتەوە لەپێناو داپۆشینی درۆ، دزی، كوشتن و دەستدرێژی و هەموو كارە نەشیاوەكانی".
مێتحەت سینجار جەختی لەسەر ئەوەش كردووەتەوە كەوا "دروشمی خەبات و یەكسانی و ئازادی و دیموكراسی بە گێرەشێوێنی و كارە خراپەكانی دەسەڵات ناشێوێنرێت".
خ.غ