کوردستانی

وەزارەتی کارەبای هەرێم: کاتژمێرەکانی کارەبا زیاد دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی کارەبای هەرێم: کاتژمێرەکانی کارەبا زیاد دەکات
مەودا میدیا-

وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد 350 بۆ 400 مێگاوات کارەبا گەڕاوەتەوە بۆ تۆڕی نیشتمانی، هەروەها كێشەی پەستانی گازی سروشتی لە وێستگەی خورمەڵە چارەسەركرا و بارودۆخی بەرهەمهێنان ئاسایی بووەتەوە.

وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 29ی حوزەیرانی 2021 لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە 350 بۆ 400 مێگاوات كارەبا بۆ توڕی نیشتمانی كارەبا گەڕێندراوەتەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان زیاد بکات.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە كێشەی پەستانی گازی سروشتی لە وێستگەی خورمەڵە چارەسەر كرا و بارودۆخی بەرهەمهێنان ئاسایی بووەتەوە، ئەم هەوڵەی تیمەكانی هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتییەكان، كاریگەری بەسەر ئاسایی بوونەوەی دۆخی كارەبا دەبێت.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan