کوردستانی
سەبارەت بە بەرهەمهێنانی کارەبا و کاتژمێرەکانی روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد "ئەگەر بەرهەم جێگیر بێت و خواستی هاوڵاتییان زیاد بکات، بێگومان گرفتی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبامان دەبێت، لەئێستادا ناتوانین بڕی کاتژمێرەکان دیاری بکەین" هاوکات بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان رایگەیاند "لەئێستادا بڕی سێ هەزار و 300 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنین".
ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەماوەی رابردوودا تواندراوە بڕی 22 بۆ 24 کاتژمێر کارەبا بدرێت بە هاوڵاتییان، تەنانەت لەماوەی دوو مانگی رابردوو بە هەفتە کارەبای بەردەوام دراوە بە هاوڵاتییان، بەڵام لە ئێستادا ناتوانین کاتژمێرەکان دیاری بکەین، بێگومان تا خواست لەسەر کارەبا زیاد بکات و بەرهەمهێنان جێگیر بێت، گرفتی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبا روودەدات".
هاوکات دیار بابان، بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی کارەبا لە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا ئاستی بەرهەمهێنان سێ هەزار و 300 میگاواتە، دەریاچەی دوکان و دەربەندیخان نەک ئەمساڵ، بەڵکو ساڵانی دیکەش بەڕێژەی %5 کارەبای لێ بەرهەمهێندراوە، ئەمساڵ رێژەکە زۆر کەمیکردووە بەهۆی وشکەساڵی و کەمی باران بارین".
هەرێمی کوردستان پێویستی بە زیاتر لە پێنج هەزار مێگاواتە، تا ئەوەی بتوانێت 24 کاتژمێر بە بەردەوامی کارەبای نیشتمانی بداتە هاوڵاتییان.
پ.ح