کوردستانی
سه‌ردانیكردنی راگیراوان له به‌شی گرتن و گواستنه‌وه‌ی سلێمانی ده‌وه‌ستێنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی سه‌ردانیكردنی راگیراوان له گرتن و گواستنه‌وه‌ی سلێمانی ده‌وه‌ستێنرێت به‌مه‌به‌ستی خۆپاراستن له ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر ڤایرۆسێكی گواستراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند "له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكارانه‌ی بۆ خۆپاراستن له ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر ڤایرۆسێكی گواستراوه ده‌گیرێته به‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سانی بیانی له‌ناو گرتن و گواستنه‌وه‌ی سلێمانیدان و كه‌سانی بیانیش سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بڕیاریداوه سه‌ردانیكردنی راگیراوان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بوه‌ستێنرێت".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه "ئه‌م بڕیاره دوای ئه‌وه دێت كه له ئێستادا ڤایرۆسی كۆرۆنا له چه‌ند وڵاتێك بڵاوبووه‌ته‌وه و تا دێت ژماره‌ی تووشبووان له‌و وڵاتانه زیاتر ده‌بێت، بۆیه به‌پێویستمان زانی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی سه‌ردانی راگیراوان له به‌شی گرتن و گواستنه‌وه بووه‌ستێنرێت".