کوردستانی

حکومەتی هەرێم سەبارەت بە هێرشەکانی سەر حەشدی شەعبی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم سەبارەت بە هێرشەکانی سەر حەشدی شەعبی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد "رەتی دەکەینەوە فڕۆکە ئەمەریکییەکان لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە فڕیبن و هێرشەکانی سەر حەشدی شەعبییان ئەنجامدابێت، بە پێچەوانەوە ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر هەولێر لەلایەن گرووپە لە یاسا دەرچووەکانەوە بووە و ئێستاش ئەم قسانە واتەیەکی خراپ دەگەینن".

د. جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە "لەم رۆژانەدا یەکێک لە بەرپرسەکانی میلیشای (کتائب سید الشهداء) بەناوی احمد المکصوص بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە ئەو فڕۆکە ئەمەریکییانەی هێرشیان کردە سەر میلیشیاکان، لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە فڕیون، ئێمە ئەم قسانە رەتدەکەینەوە بەهۆی ئەوەی هیچ بنەمایەکیان بۆ نییە".

باسی لەوەشکردووە "ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر هەولێر لەلایەن گرووپە لە یاسا دەرچووەکانەوە بووە و ئێستاش ئەم قسانە واتایەکی خراپ دەگەینن، هەر هێرشێکی دیکە بکرێتە سەر هەولێر گومان دەکەوێتە سەر ئەو لایەنەی احمد مکصوص، هاوچەشنەکانی نوێنەرایەتی دەکەن چونکە ئەمە رێخۆشکردن و پاساو هێنانەوەی پێش وەختەیە بۆ بەئامانجگرتنی هەولێر".
 
ئەمەش دوای ئەوەدێت رۆژی دووشەممە 28ی حوزەیرانی 2021 فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بنکە پێگە سەربازییەکانی حەشدی شەعبییان لە سنووری عیراق و سوریا بۆردومان کرد، لە ئەنجامدا حەشدی شەعبی کوژرانی پێنج چەکداری راگەیاند.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan