کوردستانی
"وەزیری دارایی روونیکردەوە ناردنی 200 ملیارەکە لە چوارچێوەی بودجەدا نییە"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد "وەزیری دارایی و ئابووری عیراق ناڕازی نییە لە ناردنی بڕی 200 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان، بەڵکو دەڵێت دەبێت لە چوارچێوەی بودجەدا بێت، تائێستا نازاندرێت کەی ئەو پارەیە رەوانە دەکرێت".
د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە ناردنی 200 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە بەمەبەستی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران زانیاری نوێی ئاشکراکرد و بە مەودا میدیای راگەیاند "هۆکاری نەناردنی بڕی 200 ملیار دینارەکە بەهۆی ئەوەوە نەبووە وەزیری دارایی عیراق رازی نەبێت، بەڵکو لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەراندا روونیکردەوە، کە ناردنی ئەو پارەیە لە دەرەوەی چوارچێوەی بودجەدایە و ناتوانن رەوانەی بکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد "وەزیری دارایی عیراق ناردنی پارەکەی بە رێککەوتنی نێوان حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان ناوبرد، وتی ناتوانن پارەیەک بنێرن کە لە دەرەوەی چوارچێوەی بودجەدا بێت، هەروەها تائێستا نازاندرێت کەی ئەو پارەیە رەوانە دەکرێت و چۆن بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت".
ئەمەش دوای ئەوەدێت ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە کۆبوونەوەی دوێنێ سێشەممە 29ی حوزەیرانی 2021 گفتوگۆی لەبارەی ناردنی بڕی 200 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان کرد، بەڵام بەهۆی وەزیری داراییەوە بڕیاردان لەسەر وادەی ناردنی پارەکە دواکەوت.
پ.ح

بیروڕا