کوردستانی

ئاوات شێخ جەناب بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاوات شێخ جەناب بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات
مەودا میدیا-

وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەوەی لەلایەن ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستانەوە رەخنەی لیگیرا و بە هۆکاری کێشە داراییەکان تۆمەتبارکرا، بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی کردووە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە بە رووداوی راگەیاندووە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای ئامادەبوونی لە دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران نەکات.

بەپێی زانیارییەکان هۆکاری بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران لەلایەن وەزیری داراییەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان رەخنەیان لێگرت و بە هۆکاری دروستبوونی کێشە داراییەکان تۆمەتباریان کرد.
 
پ.ح
Qaiwan
Qaiwan