کوردستانی
بەهۆی بوونی کێشە لە پێوەری ئاودا حکومەت لە پارەی ئاوی هاوڵاتییان خۆشدەبێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەشێک لە هاوڵاتییان نیگەرانن بەهۆی ئەوەی پارەیەکی زۆریان لە بەرانبەر بەکارهێنانی ئاودا بۆ هاتووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکەن کێشە لە پێوەرەکاندا هەیە و بڕێکی زۆر پارە هەژمار دەکات، هاوکات وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکەن.
سەبارەت بەوەی ئایا حکومەت بەهۆی بوونی کێشە لە پێوەری ئاوی ماڵاندا لە پارەی چەند مانگێکی هاوڵاتییان خۆشدەبێت ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاوی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا هیچ شتێک لەو بارەیەوە باسنەکراوە و هیچ زانیارییەکمان نییە، بەڵام بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکەین".
ئەمەش لەکاتێکدایە ماوەی چەند ساڵێکە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێوەری زیرەکی بەمەبەستی هەژمارکردنی پارەی بڕی ئاوی بەکارهاتووی بۆ ماڵان بەستووە و بەشێک لە هاوڵاتییان بڕە پارەیەکی زۆریان لە بەرانبەر بەکارهێنانی ئاودا بۆ هاتووەتەوە و دەنگۆی ئەوە هەیە کێشە لە بەستنی پێوەرەکاندا هەبێت.
پ.ح

بیروڕا