کوردستانی

بەڕێوەبەرایەتییەکی تەندروستی سەبارەت بە ڤاکسین هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەرایەتییەکی تەندروستی سەبارەت بە ڤاکسین هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان ئاشکرایکرد ژمارەیەکی زۆر ڤاكسینی چینییان بەدەست گەیشتووە و لە ھەموو بنكەكانی كوتان بەردەست دەبێت، داوا لە هاوڵاتییان دەکەن سەردانی بنکەنای کوتان بکەن. وخۆیان بە ڤاکسینەکە بکوتن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی حوزەیرانی 2021 لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە ژمارەیەکی زۆر ڤاكسینی سینۆفارمی چینییان بەدەست گەیشتووە و لە ھەموو بنكەكانی كوتان بەردەست دەبێت و دەست بەکوتانی هاوڵاتییان دەکرێت، هەروەها باسی لەوەشکردووە ڤاکسینی جۆری ئەسترازینیکا تەنها ژەمی دووەمی بەردەستە و ژەمی یەکەمی تەواو بووە، تەنها ئەو هاوڵاتییانە سەردان بکەن لە ژەمی یەکەمیان وەرگرتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە ھاووڵاتییان دەتوانن رۆژانی شەممە تا چوارشەممە سەردانی بنكەكانی كوتان بكەن و خۆیان بە ڤاكسینی سینۆفارم بكوتن.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan