کوردستانی
دابەشکردنی مووچەی توێژێک دەبێتە ئەلیکترۆنی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی پارێزگای دهۆک ئاشکرایکرد بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر خانەنشین لە سنووری پارێزگاکە بوونی هەیە و بووەتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی، دابەشکردنی مووچە دەکەینە سیستمی ئەلیکترۆنی.
ئاراس محهمهد، بەڕێوەبەری خانەنشینی پارێزگای دهۆک بە میدیای فەرمی پارتی راگەیاند "دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان لە سنووری دهۆک دەکەینە سیستمی ئەلیکترۆنی، بۆ هەر مووچەخۆرێکی خانەنشینی کارتێک دروست دەکرێت کە تەنها بۆ وەرگرتنی مووچە بەکارنایەت، بەڵکو بۆ بازارکردنیش بەکاردێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەم بڕیارە بۆیە دەدرێت، لە سنووری پارێزگای دهۆک 24 هەزار خانەنشین بوونی هەیە و سەرجەمیان لەسەر یەک بانکن، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی قەرەباڵغی دروست ببێت".
پ.ح

بیروڕا