کوردستانی

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران: بۆ هەر 100 دۆلارێک 130 هەزارمان دیاریکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران: بۆ هەر 100 دۆلارێک 130 هەزارمان دیاریکردووە
مەودا میدیا-

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد "پێدانەوەی قیستی هاوڵاتییانی نیشتەجێی یەکەکانی نیشتەجێبوون بە دۆلارە، بەهۆی ئەوەی بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە بۆ هەر 100 دۆلارێک 130 هەزار دینارمان دیاریکردووە، ئەمەش لەپێناو هاوکاریکردنی دۆخی دارایی هاوڵاتییان".

محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ئاماژەی بەوەکردووە "بەهۆی دۆخی دارایی هاوڵاتییانی نیشتەجێی یەکەکانی نیشتەجێبوون بەهای دۆلارمان جێگیرکردووە بەمەبەستی گێڕانەوەی قیستی یەکەکان لەلایەن هاوڵاتییانەوە، بەهۆی ئەوەی قیستەکان بە دۆلار دەدرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بۆ هەر 100 دۆلارێک 130 هەزار دینارمان دیاریکردووە، ژمارەیەک وەبەرهێنەر بە بڕیارەکە رازیبوون و جێبەجێی دەکەن، هەروەها بە دەم داواکەشمانەوە هاتن".

ئەمەش دوای ئەوەدێت بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و نیگەرانی هاوڵاتییانی لێکەوتووەتەوە، هەروەها پێدانی قیستی خانووبەرە لەلایەن هاوڵاتییانەوە بە دۆلار دیاریکراوە.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز