کوردستانی

لە رووداوێکی تەقەکردندا دوو کەس بە سەختی برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی تەقەکردندا دوو کەس بە سەختی برینداربوون
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

کەمێک پێش ئێستا لە نزیک گوندی گەورەدێ سەر بە ناحیەی ئاغجەلەر لە قەزای چەمچەماڵ لە رووداوێکی تەقەکردندا دوو کەس بە سەختی برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی شار کران لە سلێمانی.

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ پێیڕاگەیاندنین کەمێک پێش ئێستا دوو برینداری فیشەک کە دوو گەنجی تەمەن 18 ساڵ و 29 ساڵە لە رووداوێکی تەقەکردن لە نزیک گوندی گەورەدێ سەر بە ناحیەی ئاغجەلەر برینداربوون گەیەنرانە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ".

ئاماژەی بەوەشکرد "دوای ئەنجامدانی فریاگوزارییە سەرەتاییەکان، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شار کران لە سلێمانی".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز