عیراقی
دەوامی فەرمانگەکان راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بە راگرتنی دەوامی فەرمی فەرمانگەکان بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، جگە لە فەرمانگە تەندروستی و ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان.
لە نووسراوێکی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق هاتووە، بەڕەچاوكردنی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بۆ 50 پلەی سەدی یان زیاتر، و بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی دەزگای گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی، بڕیاردرا دەوامی فەرمی بۆ سبەینێ پێنج شەممە لە بەغدا رابگیرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، پارێزگارەكان سەرپشك كراون بۆ راگرتنی دەوامی فەرمی سبەینێ لەو پارێزگایانەی پلەی گەرما تیاندا دەگاتە 50 پلەی سەدی یان زیاتر.