کوردستانی
ئاگرێکی گەورە لە چەند کۆگایەک کەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری دهۆک ئاگر لە ژمارەیەک کۆگای خواردن کەوتەوە تائێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی دهۆک سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی حوزەیرانی 2021 تیمەکانمان ئاگادارکرانەوە لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە چەند کۆگایەکی خواردن لە شاری دهۆک".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئاگرەکە بەرفراوانە و تائێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە و تیمەکانمان لەوێ سەرقاڵی کۆنتۆڵکردنی ئاگرەکەن، ئاگرەکە مەترسی هەیە، چونکە کارگەیەکی بوتڵی ئۆکسجین نزیکە لێوەی دەمانەوێت تەشەنە نەکات بۆ کارگەکە".
باسی لە زیانەکانی کرد وتی "تائێستا هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا زیانی مادی هەیە، هەروەها لیژنەیەکیش پێکدێنین بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە".
س.س