کوردستانی

لەبارەی کوژرانی چەند کارمەندێکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل لە هەولێر روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی کوژرانی چەند کارمەندێکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل لە هەولێر روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵێکی رۆژنامەی "کەیهان"ـی ئێرانی بڵاوکردەوە سەبارەت بە کوژرانی چەند کارمەندێکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل لە شاری هەولێر.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "رۆژی سێشەممە رێککەوتى 30ی حوزەیرانی 2021 رۆژنامەی "کەیهان"ـی ئێرانی، هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە کە گوایا لە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بارەگایەکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل لە شاری هەولێر، چەند کارمەندێکی ئەو دەزگایە کوژراون".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەم جۆرە هەواڵە بێ بنەمایانە رەتدەکەینەوە، و رایدەگەیێنینەوە کە ئەم هەواڵە راست نیە و هیچ بنکە و بارەگایەکی ئیسرائیلی لە کوردستان بوونی نیە و ئامانج لە بڵاوکردنەوەى ئەم جۆرە هەواڵانە، دروستکردنی ڕق و ناکۆکییە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان".

باس لەوەشکراوە "داوا لە دەسەڵاتدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەکەین ڕێگە لە بڵاوکردنەوەى ئەم جۆرە چەواشەکارییانە بگرن کە خزمەت بە پەیوەندییەکانی هەردوو لا ناکات".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز